ZNA - هەولێر
ڕوانگەی ژینگەی عێراق دووپاتیکردەوە، ئەوەی لە قەزای ئەلمەجەر لە پارێزگای میسان روویداوە، سەرەتای کاردانەوەکانی هاوینەی وشکەساڵیە، بەوهۆیەوە ملیۆنان ماسی لە ئەنجامی کەمی ئاو مردوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2-7-2023، ڕوانگەی ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند، "ماوەیەکی زۆر نەبوو، ئاگاداری ئەو کەسانەمان کردەوە کە پەیوەندییان بە دۆسیەی ئاوەوە هەیە، کە هاوینی داهاتووی عێراق سەروەت و سامانی ئاو و ئاژەڵی وڵات لەناو دەبات"، ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتدارانی عێراق پرسی چارەسەرەکردنی ئاو جێدەهێڵن و دانوستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ناکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئەنجامی کەمی ئاو لە ناحیەی ئەلمەجەر لە میسان بە ملیۆنان ماسی مردوون، ئەمەش بە هۆی وشکبوونەوەی ئاوەکەیە".
روونیشی کردەوە: "وشکەساڵی تەنها لە ناوچەکانی باشووردا سنوردار نییە، وەکو دەریاچە و ڕووبارە لاوەکییەکان، بەڵکو زیاتر لە بەشی سەرەوەی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات کە دەکەوێتە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوورەوەیە".
ئەم هەواڵە 472جار خوێندراوەتەوە |