English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... لە ئۆپەراسۆنێکدا 3 ملیۆن نەوتی قاچاخ دەستی بەسەرداگیرا
2023-07-03 [09:18 AM]

ZNA - هەولێر


بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی وزە رایگەیاند، بەقاچاخبردنی نزیکەی 3 ملیۆن لیتر نەوتیان پووچەڵ کردووەتەوە و زیاتر لە 160 تۆمەتباریشیان دەستگیر کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی وزەی عێراق رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی بەقاچاخبردنی نزیکەی 3 ملیۆن لیتر نەوتیان پووچەڵ کردووەتەوە و 161 تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، هەروەها دەستیان بەسەر 97 تانکەر و ئۆتۆمبێلدا گرتووە کە لە ماوەی مانگی حوزەیراندا بۆ بە قاچاخبردنی نەوت بەکارهێنراون.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، مەفرەزەکانیان کە لە سەرتاسەری عێراقدا بڵاوبوونەتەوە، لە ماوەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا 253 هەڵمەت و پشکنینیان ئەنجامداوە، پارێزگارییان بۆ 169 کەشتی نەوتهەڵگر دەستەبەرکردووە، هەروەها دەستیان بەسەر نزیکەی 3 ملیۆن لیتر نەوتی قاچاخدا گرتووە.

راشیگەیاند: ئۆپەراسیۆنەکان بە ڕێنمایی و بەدواداچوونی بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی وزە، جەنەڕاڵ زافەر نەزمی جەمال و ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەنجامدراون.





ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad