English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دادگای فیدراڵ: ١٢ مادە‌ی بوودجه پێچەوانەی دەستووری عێراقن
2023-07-03 [02:45 AM]

​ZNA- هەولێر


له‌ نووسرۆاوێكدا كه‌ ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و فه‌رمانگه‌ی یاسایی كراوه‌، دادگای باڵای فیدراڵ له‌ عێراق هه‌ڵپه‌ساردنی 12 مادده‌ی له‌ یاسای بودجه‌ راگه‌یاند، كه‌ پێشتر تانه‌ی لێدراوه‌ و پێچه‌وانه‌ی یاسا و ده‌ستوورن.

به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه‌ی دادگای فیدراڵ كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست كوردستان بیست و چار كه‌وتووه‌، دادگای فیدراڵ بڕیاری داوه‌، هه‌ریه‌ك له‌ مادده‌كانی دوو، شازده‌، بیست، بیست و هه‌شت، په‌نجاوحه‌فت، شه‌ست و دوو، شه‌ست و سێ، شه‌ست و پێنج، حه‌فتا، حه‌فتا و یه‌ك، حه‌فتا و دوو و حه‌فتاو پێنج كاریان پێنه‌كرێت، تا ئه‌وكاته‌ی دادگا تانه‌كانی سه‌ر ئه‌و ماددانه‌ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌.

له‌ تانهی دادگای فیدڕالدا هاتووه‌، زۆرێك له‌ بڕگه‌ و مادده‌كانی ناو یاسای بودجه‌، كه‌ دوای ره‌وانه‌كردنی له‌ حكومه‌ته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داراییه‌وه‌ ده‌ستكاری كراون، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌گه‌ڵ یاسا و ده‌ستووری هه‌میشه‌یی یه‌ك ناگرێته‌وه‌ و له‌ زۆرێك له‌ بڕگه‌كاندا ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌ت بچووككراونه‌ته‌وه‌ و له‌ به‌رانبه‌ر پارێزگاكان هیچ به‌هایه‌ك بۆ وه‌زاره‌ته‌كان دانه‌نراوه‌ و له‌ به‌شێك له‌ مادده‌كانیش هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌ په‌رله‌مان دراون و هیچ رۆڵێك بۆ حكومه‌ت نه‌هێڵراوه‌ته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 532جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad