English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فوئاد حوسێن داوای پاڵپشتی لە کەرتە جیاوازەکانی ئابووری و خزمەتگوزاری لە بەریتانیا دەکات
2023-07-04 [10:07 AM]

​ZNA - هەولێر


فوئاد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق داوای لە بەریتانیا کرد لە ڕێگەی پێشکەشکردنی پاڵپشتی تەکنیکی لە کەرتە جیاوازەکانی ئابووری و خزمەتگوزاریدا هاوکاری عێراق بکەن.

رۆژی دووشەممە، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لەسەر بانگهێشتی جەیمس کلیڤەرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی ئەو وڵاتەی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی بەریتانیا کۆبووەوە، هاوکات ئەمڕۆ سێشەممە، فواد حسێن ئیرادەی حکومەتی عێراقی بۆ بنیاتنانی ئابوورییەکی بەهێز دووپاتکردەوە.

لە دانیشتنەکاندا باس لە گفتوگۆکردن کراوە سەبارەت بە ڕۆڵی ناوچەیی عێراق لە سەقامگیری ناوچەکە و لێکنزیکبوونەوەی تێڕوانینەکانی نێوان زلهێزەکانی ناوچەکە و پەرۆشی بۆ ئەوەی ببێتە خاڵی کۆبوونەوە لە ناوچەکەدا بە کۆکردنەوەی زلهێزە ناوچەییەکان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا لە زاری وەزیری دەرەوەی عێراقەوە هاتووە، ئەولەویەتەکانی حکومەتی عێراق بریتین لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات لە ڕێگەی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییەکان و بەکارهێنانی گونجاوی سامانی وڵات.

لای خۆشیانەوە سەرۆکی لیژنەکان ئامادەیی خۆیان دووپات کردەوە بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پاڵپشتییەک بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە پاڵپشتیکردن و سەقامگیرکردنی عێراق و پێشخستنی ئابوورییەکەی بە شێوەیەک کە خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عێراق بەدەستبهێنێت.





ئەم هەواڵە 433جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad