English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌له‌نده‌ن وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبووەوە
2023-07-05 [11:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، جەیمس کلێڤەرلی كۆبوونه‌وه‌.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فوئاد حوسێن لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ لەندەن لەگەڵ جەیمس کلێڤەرلی کۆبووەتەوه‌ و رێگاکانی پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و لەندەن-یان تاوتوێ کرد.

راشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و بەریتانیا تاوتوێ کراوە و لەوبارەیەوە، فوئاد حوسێن دوای کردووە کە ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە بوارەکانی فێرکردن، تەندروستیی، بازرگانی، پیشەسازی و کشتوکاڵدا پتەوتر بکرێن.

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن ھەروەھا باسی لەوە کردووە کە عێراق رۆڵی گرنگ بۆ پتەوترکردنی سەقامگیریی ھەرێمیی و نزیککردنەوەی نێوان وڵاتانی ناوچەکە دەگێرێت، بەتایبەتیش لە نزیککردنەوەی نێوان سعوودیە و ئێران و راشیگەیاندووە کە عێراق ئامادەیە ھەوڵی زیاتر بدات بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە.

لای خۆیەوە جەیمس کلێڤەرلی خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە سەبارەت بە ھەوڵەکانی حکوومەتی عیراق بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی لە بواری ئابوورییدا و رایگەیاندووە کە بەریتانیا ئامادەیەوە لەوباریەوە پاڵپشتی پێشکەش بە حکوومەتی عێراق بکات.





ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad