English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیئتیلافی عه‌بادی بۆ هەڵبژاردنەکان لەگەڵ ئیتلافی حەکیم بەردەوام دەبێت
حەیدەر عەبادی و عەمار حەکیم
2023-07-06 [09:15 AM]

​ZNA- هەولێر


ئیتیلافی نه‌سر به‌ سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند، تا ئێستا خۆیان بۆ چوونه‌ ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌ تاكلایه‌نه‌ یانیش له‌چوارچێوه‌ی هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌ك یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه‌ و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، هاوپه‌یمانێتییه‌ كۆنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ره‌وتی حیكمه‌ به‌رده‌وامه‌.

عه‌قیل روده‌ینی، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نه‌سر گوتی: جووڵه‌یه‌كی سیاسی له‌ئارادایه‌، به‌ڵام هێشتا نه‌خشه‌ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كان به‌ته‌واوی روون نه‌بووه‌ته‌وه‌ و ئیتیلافه‌كه‌یان روپێوێكی مه‌یدانیی بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كردووه‌ و ئاشكرا بووه‌، جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان داوای چوونه‌ ناو هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌تاكلایه‌نه‌ و به‌ لیستی سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام بابه‌ته‌كه‌ تا ئێستاش دیراسه‌ ده‌كرێت و هێشتا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تا ئێستاش ئیئتیلافه‌كه‌یان له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی هێزی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ ره‌وتی حیكمه‌ ماوه‌ته‌وه‌ و هه‌ندێك هه‌وڵیش بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ش له‌ئارادان.





ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad