ZNA- هەولێر
چوارچێوەی هەماهەنگی بلەراگەیەندراوێکدا سەبارەت بە دۆخی کارەبا ڵاویکردەوە ، دۆخی هاووڵاتیان بەهۆی کەمی کارەباوە بە تایبەت لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمادا قورس بووە.
ئەو گروپانەی ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی بە هۆیەوە، داوا لەحکومەتی عێراق دەکەن لەرێگەی وەزارەتی دەرەوە پەیوەندی بەلایەنی ئەمریکاییەوە بکەن، بۆ ئەوەی رێگە بەعێراق بدرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بەبێ دواکەوتن قەرزەکانی گازی ئێرانی بداتەوە.
چواچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بەوەشداوە، دژی ئەوەن پرسی کارەبا بە سیاسی بکرێت چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر هاووڵاتیان دەبێت.
ئەم هەواڵە 730جار خوێندراوەتەوە |