ZNA- هەولێر
محه‌مه‌د به‌لداوی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانیی فه‌تح له په‌رله‌مانی عێراق دووپاتی كرده‌وه، هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌رگیز رێگه ناده‌ن یاسای لێبوردنی گشتی له په‌رله‌مان تێپه‌ڕێندرێت.
ئەندامانی هاوپەیمانیی فەتح دەڵێن، ئه‌و یاسایه ده‌بێته هۆی ئازادكردنی تیرۆریستان و بكوژانی گه‌لی عێراقی كه ئێستا له زیندانن و به ئازادكردنیشیان دووباره ریزه‌كانی خۆیان رێكده‌خنه‌وه و دۆخی ئه‌منی وڵات تێكده‌ده‌ن.
به‌لداوی گوتی: ده‌كرێت له بری ده‌ركردنی یاسای لێبوردنی گشتی یاسایێكی تایبه‌ت به چه‌ند توێژێكی دیاریكراو ده‌ربكرێت و ئه‌و كه‌سانه بگرێته‌وه سزای تاونكاری یان سزای دیكه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، به‌و مه‌رجه‌ی له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو كۆمه‌ڵگه ئاماده كرابن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فه‌تح ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، تا هه‌ڵبژاردن نزیك ده‌بنه‌وه، داواكاریی به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ ده‌ركردنی یاسای لێبوردنی گشتی زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش جگه له بازرگانی سیاسی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زیاتر هیچ ئامانجێكی دیكه‌ی نییه.
ئەم هەواڵە 610جار خوێندراوەتەوە |