ZNA - ههولێر
بەڕێوەبەرایەتی رووبەڕووبوونەوەی تاوانەکان لە بەغدا دەستگیرکردنی باندێکی تاوانکاری راگەیاند، کە لە دووکانێکی زێڕنگەری لە ناوەندی بەغدا 13 کیلۆگرام زێڕیان دزی بوو.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیەکەدا هاتووە، مەفرەزەکانی رووبەڕووبوونەوەی تاوان لە بەغدا توانیویانە چوار تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە دووانیان ئافرەت بوون.
بە گوێرەی زانیارییەکان، باندەکە هەستابوون بە دزینی 13 کیلۆگرام زێڕ لە دووکانێکی زێڕنگەری لە شەقامی لە فەڵەستین لە بەغدا.
ئاماژە بەوەشدراوە، هەرەوەها باندەکە لەکاتی دەستگیرکردنیاندا شەش کیلۆگرام زێڕی دزراویان پێبووە لەگەڵ 15 مۆبایلی جۆراوجۆر.
بەڕێوەبەرایەتی رووبەڕووبوونەوەی تاوانەکان لە بەغدا راشیگەیاند، سەرجەم تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
K24
ئەم هەواڵە 658جار خوێندراوەتەوە |