English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەی دانیشتووانی عێراق لە ٤٣ ملیۆن کەس تێپەڕی
دانیشتوانی عێراق
2023-07-12 [09:21 AM]

​ZNA- هەولێر


وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرای کرد ژمارەی دانیشتووان لە ٤٣ ملیۆن کەس تێپەڕیوە و نیازی خۆشی بۆ سەرژمێری لە ساڵی ئایندەدا ئاشکرا کرد.

نووسراوەی وەزارەت پلاندانان ئاماژەی بەوە کردووە؛ ژمارەی دانیشتووان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بریتی بووە لە ٤٣ ملیۆن و ٣٢٤ هەزار کەس و ڕێژەی گەشەی دانیشتووان سەدا ٢.٥ ە، لەو ژمارەیە سەدا ٥٠.٥ ی نێرە و لە سەدا ٤٩.٥ مێ، سەدا ٧٥ی ئەم ژمارەیەش تەمەنیان لە نێوان ١٥ بۆ ٦٤ ساڵی دایە.

هەر لەو ئامارەدا هاتووە، شارەکانی بەغدا و بەسرە و زیقار سەدا ٥٠ ئەو دانیشتووانە لەخۆ دەگرن. هەروەها گوتیشی سەدا ٧٠ی دانیشتووان لە شار و سەدا ٣٠ لە گوندان دەژین.

چاوەڕێش دەکرێت ساڵی ٢٠٣٠ ژمارەی دانیشتووان له ٥٠ ملیۆن کەس تێپەڕێت.





ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad