ZNA - هەولێر
ڕۆژی یەکشەممە، فەرماندەیی پاسەوانی سنوور دەستگیرکردنی 17 کەسی بیانی ڕاگەیاند کە هەوڵیان داوە بە شێوەیەکی نایاسایی سنوور ببڕن و دزە بکەنە ناو عێراق.
فەرماندەیی پاسەوانی سنوور لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "لە ڕێگەی بەدواداچوونی بەردەوامی مەیدانی بۆ ڕێگریکردن لە حاڵەتەکانی دزەکردن و قاچاخچێتی، پاسەوانانی سنوور، توانیان 17 کەسی بیانی دەستگیربکەن کە هەوڵیانداوە بە شێوەیەکی نایاسایی سنوور ببڕن و دزەبکەنە ناو خاکی عێراق".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو دەستگیرکراوانە گیراوەتەبەر و ڕەوانەی لای لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون".
ئەم هەواڵە 733جار خوێندراوەتەوە |