ZNA- هەولێر
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بارەگای حزبی دەعوەی ئیسلامی بە سەرۆكایەتی نوری مالیکی لە نەجەف لەلایەن سەرچاوەیەكی نەناسراوەوە بە مووشەک كرایە ئامانج.
ئەمەش دوای ئەوەدێت لەبەرانبەر سوکایەتیکردن بە محەمەد سادق سەدر، لەلایەن بەرپرسانی حزبی دەعوەوە، لایەنگرانی سەدر لە چەند شارێکی باشوور و ناوەڕاستی عێراق هەڵیانکوتایە سەر بارەگاکانی حزبەكە و دایانخستن، بەڵام حزبی دەعوە سوكایەتیكردن لەلایەن سەركردەكانییەوە رەتدەكاتەوە.
ئەم هەواڵە 586جار خوێندراوەتەوە |