English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرۆسەی رووپێویی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی لە سەرتاسەری عێراق ده‌ست پێده‌كات
2023-07-18 [04:55 AM]

​ZNA- هەولێر


وەزارەتی پلاندانانی عێراق، دەستپێکردنی پرۆسەی رووپێویی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی لە پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان راگەیاند.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لەچوارچێوەی پرۆسەکەدا، تیمەکانی سەربە دەزگای ناوەندیی ئامار سەردانی ئەو خێزانانە دەکەن کە رووپێوەکە دەیانگرێتەوە.

راشیگەیاندووە، ئامانج لە پرۆسەکە، کۆکردنەوەی زانیارییە لەبارەی رێژەی ھەژاری، ئاستی بژێوی و رەوشی خزمەتگوازرییەکان.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق داوای لەو خێزانانەی کە رووپێوەکە دەیانگرێتەوە کردووە، ھاوکاری توێژەران بکەن لە پێدانی داتای دروست، ئەوەش لە پێناو داڕشتنی پلانێک بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی ھەژاری و باشترکردنی رەوشی خزمەتگوزارییەکان.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق، دوایین پرۆسەی رووپێویی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی لە ساڵی 2018دا ئەنجامدا.

بڕیاربوو لە ساڵی 2020دا، پرۆسەی رووپێویی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەنجام بدرێت، بەڵام بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ ساڵی 2022 دواخرا.

لە ساڵی 2022ش، بەھۆی نەبوونی بوودجەی پێویست پرۆسەکە ئەنجامنەدرا.

بەپێی دوایین ئامار کە لە مانگی نیسانی 2023 لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عێراقەوە بڵاوکرایه‌وه‌، رێژەی ھەژاری لە عێراق گەیشتووەتە سەدا 25 و رێژەی بێکاریش گەیشتووتەوە سەدا 15.

 





ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad