ZNA- هەولێر
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند حکومەتی عێراق دوو پرۆژەیاسای پێشکەش بە پەرلەمان کردووەتەوە، كه ئازادی راده‌بڕین و خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌یه، ئەگەر پەسەند بکرێن ئه‌وا ئازادی رادەربڕین بەرتەسک دەکاتەوە.
"بیسان فه‌قیه" به‌رپرسی هه‌ڵمه‌تی هه‌رێمی له عێراق و یه‌مه‌ن له رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایده‌گه‌یه‌نێت، هەوڵەکانی ئەم دواییەی دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ سەرکوتکردنی ئازادی رادەربڕین، بێبایەخکردنی ئاشکرای ئەو قوربانییه‌ی عێراقییەکانه لە خۆپیشاندانی ساڵی ٢٠١٩دا بۆ ئازادی خوێنیان رشت.
بیسان فه‌قیه راشیگه‌یاندووه، پێویستە حکومەتی عێراق دەستبەجێ ئەم دوو پڕۆژەیاسا سەرکوتکەرە بکشێنێتەوە، په‌رله‌مانیش نابێت هیچ یاسایەک دەربکات کە مافی مرۆڤ بە شێوەیەکی ناڕەوا بەرتەسک بکاتەوە.
ده‌شڵێت، به‌پێی یاساكه هه‌ر كه‌سێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بابه‌تێك بڵاوبكاته‌وه و له‌به‌رژه‌وه‌ندی وڵات و ئابووری، سیاسی، سه‌ربازی و ئه‌منی بدات، ئه‌وا سزای به‌ندكردنی تاهه‌تایی و پێبژاردنی 50 ملیۆن دیناری عێراقی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
ئەم هەواڵە 745جار خوێندراوەتەوە |