ZNA - ههولێر
هێزە ئەمنییەکانی عێراق رایانگەیاند، لە بەغدای پایتەخت نزیکەی یەک ملیۆن حەبی کاپتاگۆن دەستی بەسەرداگیراوە، باسیان لهوهش كرد، حەبەکان موڵکی "بازرگانانی بیانی" بوون.
دوێنێ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی مادە هۆشبەرەکانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، هێزە عێراقییەکان بازرگانێکی بیانیان دەستگیرکردووە، بڕێکی زۆر لە حەبی کاپتاگۆنی لەنێو بارهەڵگرێکدا شاردبووەوە.
وتیشی، ئهو بازرگانه پلانی هەبووە حەبەکان بەرەو پارێزگایەکی باکووری عێراق بگوازێتەوە.
ئەم هەواڵە 775جار خوێندراوەتەوە |