ZNA - هەولێر
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا لە ناوەندی پارێزگای میسان دوو کەس کوژراون و برینداربوون.
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی لەپارێزگای میسان بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، "چەکدارانی نەناسراو لەسەر ماتۆڕسکیلێک لە نزیک بازنەی ئافرەتان لە سەنتەری پارێزگاکە تەقەیان ئاراستەی دوو کەس کردووە، دەستبەجێ یەکێکیان کوژراوە، دووەمیشیان بە سەختی بریندار بووە، دواتر چەکدارەکان بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێزێکی ئەمنی لە شوێنی رووداوەکە تەرمەکەیان گواستووەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری، هەروەها بریندارەکەش بۆ نزیکترین نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
ئەم هەواڵە 652جار خوێندراوەتەوە |