ZNA- هەولێر
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند، فلتەرکردنی تێلێگرام لە عێراق بە فەرمانی دامودەزگا ئەمنییەکان ئەنجامدراوە.
لە بەیاننامەی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراقدا هاتووە، فلتەکردنی بەرنامەی تێلێگرام بە فەرمانی لایەنە پلە باڵاکان بەهۆی فاکتەری پەیوەست بە ئاسایشی نیشتمانی و بۆ پاراستنی زانیاریی کەسیی… هاووڵاتیان ئەنجامدراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە بەرنامەی تێلێگرام ئاسایشی کارلێککردنی پێچەوانەی یاسا پێشێلکردووە.
وه زاره تی پهیوهندییهکانی عێراق ڕوونیکردهوه دامودهزگاکانی عێراق چهندین جار داوایان له تێلێگرام کردووه هاوکار بن له داخستنی ئهو کهناڵانهی دهبنه هۆی ئاشکراکردنی زانیاری فهرمیی دامودهزگاکانی حکوومهتی و زانیاریی کهسی هاووڵاتیان؛ ئەمەش مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و ئارامی کۆمەڵگا، بەڵام ئەم کۆمپانیایە وەڵامی نەداوەتەوە و هیچ کارلێکێکی لەگەڵ ئەو داواکاریانەدا نەبووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، وەزارەتی پەیوەندییەکان جەخت لەسەر ڕێزگرتن لە مافەکانی هاووڵاتیان دەکاتەوە لە ئازادی ڕادەربڕین و پەیوەندیکردن بەبێ ئەوەی زیان بە ئاسایشی وڵات و دامودەزگاکانی بگەیەنێت و متمانەی خۆی بە تێگەیشتنی هاووڵاتیان لەو کارە ڕادەگەیەنێت.
پێشتر سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو، ئەوەی ڕوویدا بلۆککردنی بەشێوەیەکی کاتیی تێلێگرامە و هەمیشەیی نییە.
ئەم سەرچاوەیە هۆکاری ئەم بلۆککردنەی وەک ڕێکارێکی ئەمنی لەلایەن وەزارەتی پەیوەندییەکانەوە ڕاگەیاند و ڕایگەیاند بەم زووانە چالاکییەکانی تێلێگرام ئاسایی دەبێتەوە.
ئەم هەواڵە 625جار خوێندراوەتەوە |