ZNA- هەولێر
جومانە غەللای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنان رایگەیاند، بەرزترین رێژەی خەرجی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنان لە رۆژی دەستپێکردنی بانگەشەوە تا رۆژی بێدەنگیی هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت.
جومانه غەلای ئاماژەی بەوەش کرد، بە گوێرەی رێنماییەکان بەرزترین رێژەی خەرجی کاندیدێک بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بریتییە لە 250 دینار بۆ هەر دەنگدەرێك و جارانی ژمارەی دەنگدەرانی بازنەی هەڵبژاردن دەکرێت.
گوتیشی، پێویستە پارت و هاوپەیمانێتیەکان لە ماوەی 15 رۆژی دوای هەڵبژاردن ژمێرکارێکی دارایی دیاری بکەن بۆ تەواوی پڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن و راپۆرتی وردبینی پێشکەشی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بکەن.
ئەم هەواڵە 595جار خوێندراوەتەوە |