English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق داوای بەرپرسانی حکومەتی مستەفا کازمی دەکات
یەکەم کۆبۆوونەوەی کابینەکەی مستەفا کازمی
2023-08-09 [08:50 AM]

​ZNA - هەولێر


عێراق داوا لە ئەمریکا و بەریتانیا دەکات چەند بەرپرسێکی حکومەتی مستەفا کازمیی رادەست بکەن.

حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، دوا لە ئەمریکا و بەریتانیا دەکەین، بەڕێوبەری نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی پێشوو مستەفا کازمی و سەرۆکی دەزگای هەواڵگر و وەزیری دارایی پێشوو رادەستی عێراق بکەنەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بە تۆمەتی دزینی داهاتی باج داوای رادەستکردنەوەی ئەو تاوانبارانە دەکەین، چونکە دۆسیەی دزینی داهاتی باج گەورەترین دۆسییەی گەندەڵییە و پێویستە ئەو توانبارانە بە سزای خۆیان بگەن.

گوتیشی ئامانجی سەرەکی ئەم کارەی کراوە لاوازکردنی متمانەی خەڵکی بووە بە حکومەت و دامودەزگاکانی دەوڵەت.

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی گوتیشی، بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئێنتەرپوول خاڵی سوور خراوەتە سەر هەر یەکێک لەو تاوانبارانە کە دوویان هەڵگڕی رگەزنامەی ئەمریکین یەکێکیشیا هەڵگری رەگەزنامەی بەریتانیاییە





ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad