ZNA - هەولێر
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئیدارەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا لە هەفتەی ڕابردوودا زیادی کردووە و گەیشتووەتە 305 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
ئیدارەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمەریکا ڕایگەیاند: تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەمەریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە هەشت وڵاتی گەورەوە گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و 810 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا لە هەفتەی ڕابردوودا بە تێکڕا 305 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە، کە بە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو 70 هەزار بەرمیل بە ڕێژەی ڕۆژانە زیادیکردووە، کە تێیدا هەناردەکردنی نەوت بۆ ئەمەریکا بە تێکڕا گەیشتووەتە 235 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا".
هەروەها ئیدارەی ئەمەریکا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە "زۆربەی داهاتی نەوتی ئەمەریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە کەنەداوە بە تێکڕای 3 ملیۆن و 466 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا هاتووە، دواتر مەکسیک بە تێکڕای 667 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، داهاتی نەوتی سعوودیەش 100 هەزار بەرمیل بوو، پاشان کۆڵۆمبیا بە تێکڕا 296 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا".
ئەم هەواڵە 598جار خوێندراوەتەوە |