English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فوئاد حوسێن بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی گەیشتە میسر
2023-08-15 [08:55 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ دووشەممە، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، گەیشتە میسر بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی لیژنەی پەیوەندیی کۆمکاری عەرەبی.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، ئەحمەد سەحاف لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "فواد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە، گەیشتە میسر بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی لیژنەی پەیوەندییەکانی کۆمکاری عەرەبی، کە سبەی سێشەممە بەڕێوەدەچێت."

کۆبوونەوەکە بە بەشداری جێگری سەرۆکوەزیرانی ئوردن و وەزیری دەرەوەی ئوردن، ئەیمەن سەفادی، وەزیری دەرەوەی سعوودیە، شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی میسر، سامح شوکری، و وەزیری دەرەوەی لوبنان، عەبدوڵڵا بو حەبیب، بەرێوەدەچێت، بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی سووریا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەندامانی لیژنەی پەیوەندییەکان لەگەڵ فەیسەڵ مقداد، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن و بەدواداچوون بۆ ئەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەکانی پێشوودا دراون و لێکۆڵینەوە لە پێشهاتەکانی سووریا دەکرێت.





ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad