ZNA- هەولێر
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، 5 بۆ 7 هه‌زار ئه‌ندامی رێكخراوی داعش له عێراق و سووریا ماون و زۆربه‌یان چه‌كدارن.
شاره‌زایانی ڕیکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه چاودێری سزاكانی سه‌ر گروپه توندڕه‌وه‌كان ده‌كه‌ن له راپۆرتێكدا ئاشكرایان کردووە، لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣سه‌ره‌ڕای ئه‌و زیانانه‌ی تووشی ئه‌م گروپه بووه‌ته‌وه، به‌ڵام مەترسییەکانی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی له زۆربەی لە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق و سوریا زیادی كردووه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، داعش ستراتیژییه‌تی گۆڕیوه و تێکەڵ بە دانیشتوانی ناوچەکە بووە و چەکدارێکی زیاتری لە کەمپەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا و وڵاتانی دراوسێ کۆکردۆتەوە.
له‌م ڕاپۆرتەیه رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه، نزیكه‌ی 11 هه‌زار چه‌كداری داعش له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌ستگیركراون، له‌نێویاندا 3500 چه‌كداری عێراقی و نزیكه‌ی 2 هه‌زار چه‌كداریش له 70 ناسنامه‌ی جیاوازی تێدایه.
ئەم هەواڵە 478جار خوێندراوەتەوە |