English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی قوبرس 60 کۆچبەری لە کەناراوی ئەم وڵاتە ڕزگار کرد
2023-08-15 [06:42 AM]

ZNA- هەولێر


ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی و رزگارکردنی قوبرس بڵاویکردەوە، تیمەکانیان بە دووری زیاتر لە 27 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە، 60 کۆچبەریان بە سەرکەوتوویی رزگارکردووە، لەو ژمارەیەش 54 پیاو، سێ ئافرەت و سێ منداڵن.

پۆلیسی قوبرسیش ئاماژەی بەوەدا، بەلەمی کۆچبەرەکان لە دەریای ناوەڕاستەوە و بەرە و ئەوروپا رۆشتووە، هیچ ئاماژەیەکیشی بە رەگەزنامەی کۆچبەرەکان نەکردووە.

بەگوێرەی حکومەتی قوبرس ئەمساڵ رێژەی کۆچبەران زۆر زیادیکردووە، بەجۆرێک پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵ بە بەراورد بە پێنج مانگی ساڵی رابردوو بەڕێژەی 60 لەسەد زیادیکردووە.





ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad