English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری هەڵبژاردن درێژناکرێتەوە
2023-08-17 [09:02 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


داود سەلمان، بەرێوبەری رێکار و راهێنانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، درێژکردنەوەی ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری بۆ ماوەیەکی دیاریکراوە و هەر درێژکردنەوەیەک کاریگەری لەسەر وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەبێت کۆمسیۆن جێبەجێی ناکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، دوای نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران، ماوەی دوو مانگ پێویستە بۆ ناردنی تۆمارەکان بۆ کۆمپانیای درووستکردنی کارت دەنگدان و چاپکردنیان.

رۆژی 15ی8 کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی بۆ پێنج رۆژ درێژکردەوە و بڕیار وایە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە 18ی12ی ئەمساڵ بکرێت.

 





ئەم هەواڵە 382جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad