ZNA - هەولێر
ئالینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغدا ڕایگەیاند، ئەمەریکا گەورەترین بەخشەری هاوکاری مرۆییە لە عێراق.
ئەمڕۆ شەممە 19ی ئابی 2023، ئالینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغدا گوتی: "ئەمەریکا گەورەترین بەخشەری هاوکاری مرۆییە لە عێراق، ئێمە لە ساڵی 2014ەوە زیاتر لە 3.4 ملیار دۆلار هاوکاری مرۆییمان پێشکەش کردووە، هاوکار بووین بۆ کۆتاییهێنان بە ئاوارەبوونی نزیکەی 5 ملیۆن عێراقی، ئێمە بەردەوامین لە یارمەتیدانی ئاوارەکانی عێراق بە نزیکەیی 1.2 ملیۆن کەس کە لە ناوخۆدا ئاوارە بوونە.
ئەمساڵ کۆمەڵگەی مرۆیی لەگەڵ بیستەمین ساڵیادی هێرشکردنە سەر بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغدا، ڕۆژی جیهانی مرۆڤایەتی بەڕێوەدەبات.
لە 19ی ئابی 2003، هێرشێک بۆ سەر هۆتێل کەناڵ لە بەغدای پایتەختی عێراق، 22 کرێکار کوژران، لەنێویاندا سێرجیۆ ڤیێرا دی مێلۆ، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق. دوای پێنج ساڵ، ئەنجومەنی گشتی بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد کە 19ی ئاب وەک ڕۆژی جیهانی مرۆیی ناساند.
ئەم هەواڵە 709جار خوێندراوەتەوە |