English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فوئاد حسێن و جێنین پلاسخارت لەسەر هەڵبژاردن و کەمپی هۆڵ کۆبوونەوە
2023-08-20 [10:38 AM]

​ZNA - هەولێر


فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتووە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا باسیان لە ئامادەکارییە بەردەوامەکان بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان کردووە، کە بڕیارە لە 18ی کانونی یەکەمی داهاتوو ئەنجامبدرێت، هەروەها ئامادەکارییە بەردەوامەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەم ڕووەوە.

لە دیدارەکەیاندا هەردوولا باسیان لە کەمپی هۆڵ و رێوشوێن و بەرنامە نیشتمانییەکان بۆ یەکگرتنەوە، هەروەها نزیکبوونەوەی وڵاتان بۆ گواستنەوەی هاووڵاتییان و راوێژکارییە بەردەوامەکان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشەکانی کرد.

فواد حوسێن ئاماژەی بەوەشکرد، ئەولەویەتییەکانی عێراق لە بەشداریکردنی کۆبوونەوەکانی خولی 78ی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەمانگی ئەیلولی داهاتوو بەڕێوەدەچێت خستە ڕوو.

حکومەتی عێراق ڕۆژی 18ی کانونی یەکەمی وەک وادەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی دیاریکردووە، هاوکات پاڵپشتی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش دووپات دەکاتەوە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی و دابینکردنی هەموو پێداویستیەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ دەستەبەرکردنی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە و بێلایەنانە و شەفاف.

بەپێی دوایین داتاکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، تا ئێستا زیاتر لە 300 حزب و 37 هاوپەیمانی سیاسی خۆیان تۆمارکردووە کە 24 هاوپەیمانی نوێ و 13 هاوپەیمانی کۆنیان تێدایە.





ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad