ZNA - هەولێر
وه‌زاره‌تی نێوخۆی عێراق ڕایگەیاند، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر 3 تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرتووه.
بیلال سوبحی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبەر له وه‌زاره‌تی نێوخۆی عێراق ئاشكرای كردووه، دۆسیه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر، مه‌ترسیدار و ئاڵۆزه و له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2023ـه‌وه توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر 3 تۆن ماده‌ی كریستاڵ و حه‌بی كه‌پتاگۆندا بگرن.
بیلال سوبحی هەروەها گوتی، له‌گه‌ڵ بازرگان و توڕه‌كانی قاخچی مادده‌ی هۆشه‌ر له شه‌ڕێكی گه‌وره‌دان و بۆ رزگاربوون له‌م دیارده‌یه پێویستیان به هاوكاری و پشتیوانی هاووڵاتیان هه‌یه. ئەو ده‌شڵێت، گه‌ڕان و پشكنینی هێزه ئه‌منییه‌كان نه‌بووه‌ته هۆی كه‌م‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه.
به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی نێوخۆی عێراق، زیاتر له 13 هه‌زار كه‌س له به‌كارهێنه‌ر و بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كراون.
ئەم هەواڵە 625جار خوێندراوەتەوە |