ZNA - هەولێر
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئامارێکی "شۆککەر"ی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە ماوەی مانگی تەمموزی ڕابردوودا ڕاگەیاند.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "لە ماوەی مانگی تەمموزی 2023دا، پێنج هەزار و 808 حاڵەتی جیابوونەوە لە سەرتاسەری وڵات تۆمارکراوە، جگە لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستانی عێراق، واتە ڕۆژانە نزیکەی 193 حاڵەتی جیابوونەوە لە دادگاکانی عێراق تۆمارکراوە، کەدەکاتە بەمجۆرە 8 حاڵەت لە کاتژمێرێکدا".
ئەم هەواڵە 844جار خوێندراوەتەوە |