ZNA - هەولێر
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنان وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن و میکانیزمی پێشگرتن لە ساختەکاریی ڕاگەیاند.
حەسەن سەلمان، ڕاوێژکاری یاسایی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنان لە عێڕاق رایگەیاند، دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن مانگێک بەر لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەبێت و رۆژێک پێش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کۆتایی دێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، کۆمسیۆن ڕێگە بە بڵاوکردنەوەی بەرنامەی کار و بەکارهێنانی دامودەزگاکانی دەوڵەت لە بانگەشەدا نادات و پێویستە لایەنەکان پابەندی یاسای کۆمسیۆن بن.
ڕاوێژکاری یاسایی کۆمسیۆن ئاشکراشی کرد، تەنیا هەڵگرانی کارتی بایۆمەتری دەتوانن دەنگب دەن و هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2021 ئەوەیان سەلماند کارتی ئەلیکترۆنی رێگە بە هیچ ساختەکارییەک نادات.
ئەم هەواڵە 688جار خوێندراوەتەوە |