English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا: کشانەوەی هێزەکانمان لە عێراق و سووریا دەرفەت بە گرووۆەکان دەدات خۆیان رێکبخەنەوە
2023-08-26 [08:55 AM]

​ZNA - هەولێر


مارک میلی سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "بڕیاری وڵاتەکەی بۆ کشانەوەی لەناکاو لە سووریا و عێراق "دەرفەتێک دەدات بە گروپە تیرۆریستەکان بۆ ئەوەی خۆیان ڕێکبخەنەوە".

میلی لە میانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، چەکدارانی داعش هەن کە بە گروپی بچووک لە سەرانسەری سووریا و عێراقدا دابەشکراون و "هێشتا مەترسی دروست دەکەن".

میلی قەبارەی هێزەکانی لە سووریا بە بێدەنگ وەسف کرد، هەروەها خواستی ئەمەریکا بۆ فراوانکردنی هێزەکانی لە وڵاتەکەدا ڕەتکردەوە.

جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەمەریکا ژمارەیەکی زۆر سەقامگیری هێزەکانی لە سووریا هێشتووەتەوە، "کاردەکات بۆ بەردەوامبوون لە بەدواداچوون بۆ چەسپاندنی شکستی داعش".

سەبارەت بەوەی ئایا هێزە ئەمەریکییەکان سووریا و عێراق بەجێدەهێڵن لە ساتەوەختی نەهێشتنی هەڕەشەکانی داعش، میلی گوتی، "ئەمە بڕیارێکی سیاسییە، لەلایەن سەرکردایەتی سیاسی کە سەرۆکی ئەمەریکا و حکومەتی ئەمریکاوە دراوە".

ڕاشیگەیاندووە، "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەمریکا گرنگە لەبەر چەند هۆکارێک، لەوانە هاوڕێیەتی و هاوبەشی بەهێزی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.





ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad