English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لووتکەی بەغداد مانگی داهاتوو بەڕێوە دەچێت
ئیمانویل ماکرۆن، سەرۆک‌کۆماری فەرەنسا
2023-08-28 [02:44 AM]

​ZNA- هەولێر


سەرۆکی فەڕەنسا ئاشکرای دەکات، لووتکەی داهاتووی بەغدا بۆ ئاسایشی ناوچەیی مانگی یازدەی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.

لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزانی فەڕەنسا لە وڵاتانی جیهان کە لە پاریس بەڕێوەچوو، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا راشیگەیاند، پێویستە هەموو وڵاتانی ناوچەکە هەماهەنگی بکەن بۆ دابینکردنی سەقامگیری و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ گۆڕینەوەی دیدگا و هەماهەنگی زیاتر، مانگی یازدەی ئەمساڵ لوتکەی سێیەمی بەغدا بۆ ئاسایشی ناوچەی بەڕێوەدەچێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، مانگی ئابی 2021 و مانگی کانوونی یەکەمی 2022 لووتکەی یەکەم و دووەمی بەغدا بۆ ئاسایشی ناوچەی بەئامادەبوونی ئیمانوێل ماکرۆن و ژمارەیەک سەرکردە و نێردەی دیپلۆماسی وڵاتانی ناوچەکە لەشاری بەغدا بەڕێوەچوو.





ئەم هەواڵە 646جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad