English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە سامەڕا داعش پەلاماری پۆلیسی فیدراڵی دەدات
باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی عێراق
2023-08-28 [02:54 AM]

​ZNA- هەولێر


وەزارەتی بەرگریی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، چەكدارانی داعش ھەوڵیانداوە لە ناوچەی قادرییە باکووری قەزای سامەڕا پەلاماری خاڵێکی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی بدەن، بەڵام پۆلیس بەرپەرچی پەلامارەکەی داعشیان داوەتەوە. ئاماژە بەوەشدراوە، لە میانی بەرپەرچدانەوەی پەلامارەکەدا چەكدارێكی داعش کوژراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە، دوای پەلامارەکە ھێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی پەلامارەکە لە ناوچەکە دەست پێکردووە .

ئەم  هێرشەی داعش لە کاتێکدایە بەپرسانی پلەباڵای کوردستان و هیزی هاوپەیمانان دەڵێن داعش هێشتا بنبڕ نەبووە، بەڵام دوو ڕۆژ لەمەوبەر هێندێک میدیای عراقی لە زمان بەرپرسی حەشدی عەشایری لە پارێزگای نەینەوە بڵاویان کردەوە داعش بەتەواوی بن‌بڕ بووە.





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad