English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای ئازادكردنیان له‌ ئێران، سێ رفێنراوی عێراقی گه‌یشتنه‌وه‌ ناو كه‌سوكاریان
2023-08-29 [02:36 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ماوەیەک لەمەوبەر لە ئێران لەلایەن گرووپێکەوە سێ كه‌سل به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی رفێنران، کە خەڵکی باشووری عێراق بوون، له‌مباره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئازادكردنی ئه‌و رفێنراوانه‌ی راگه‌یاند و وتی، گەیشتنەوە نێو کەسوکاریان.

ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئێوارەی 28-08-2023 لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوە لە رێگەی باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران و کۆنسوڵخانەکەی لە ئەهواز، لە رۆژانی رابردوودا کردووە لەبارەی رفاندنی سێ هاووڵاتیی عێراق بەدواداچوون و هاوئاهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارە پەیوەندیدارەکانی ئێران.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق گوتی، دوای هەوڵ و بەدواداچوونەکان، هەرسێ رفێندراوەکە ئازادکراون و رادەستی کەسوکارەکانیان کراونەتەوە، بەڵام هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی چۆنییەتی رزگارکردنی ئەو کەسانە بڵاونەکردووەتەوە.

ئەو سێ کەسە (محەممەد بەشار محەممەد، موسا کازم موسا و مونتەزەر ستار کازم) چەند رۆژێک لەمەوبەر گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکرایەوە، کە لەنێو ئەشکەوتێک بەسترابوونەوە و ئەشکەنجە دەدران.

اختطاف وتعذيب عراقيين بشكل وحشي في إيران..وأهاليهم يستغيثون (فيديو صادم) -  عرب ترند





ئەم هەواڵە 394جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad