ZNA - ههولێر
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا کە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو بەبۆنەی یادکردنەوەی ڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی 08ـی 2023 نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە ڕێکەوتی 6 و 7ـی ئهیلول بکاتە پشووی فەرمی.
ڕاشیگەیاند: پشووەکە بەبۆنەی یادکردنەوەی ڕێوڕەسمی زیارەتی چلەی ئیمام حوسێنە و لە سەرتاسەری عێراق پشووی فەرمی دەبێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەش داوە کە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووی دیاری کرد بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیران.
ئەم هەواڵە 817جار خوێندراوەتەوە |