English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنه‌ی ده‌ستپاكیی ئاماده‌كاری بۆ لێپرسینه‌وه‌ له ‌دوو وه‌زیر ده‌كات
2023-08-30 [09:21 AM]

​ZNA- هەولێر


هادی سه‌لامی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، لیژنه‌كه‌یان ئاماده‌كاری ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرانی بازرگانی و په‌روه‌رده‌دا بكه‌ن و گوتیشی: وه‌زیری بازرگانی سه‌رپێچیی له‌ دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ و دابینكردنی خۆراكی سوپادا كردووه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 70 واژوویان كۆكردووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: هه‌وڵێكی دیكه‌ش بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌ ئارادایه‌ و دوای ئه‌ویش لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند وه‌زیر و به‌رپرسێكی دیكه‌شدا ده‌كرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، چه‌ند پرسیارێكی ئاراسته‌ی ته‌یف سامی، وه‌زیری داراییش كردووه‌ و به‌ڵگه‌ی گه‌نده‌ڵییان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و پارێزگاره‌كان كۆكردووه‌ته‌وه‌ و پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان كردووه‌ و چاوڕێی هه‌نگاوی سه‌رۆك وه‌زیرانن بۆ لابردنی ئه‌و به‌رپرسانه‌.





ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad