ZNA - هەولێر
لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٥هەزار تەرم لەژێر داروپەردووی خانووە داڕووخاوەکانی موسڵ دەرهێنراون.
شەهد عارف، بەرێوەبەری پزیشکیی دادی موسڵ ڕایگەیاند، لە ماوەی شەش ساڵی رابڕدوودا پێنج هەزار و 244 تەرم لەژێر داروپەردوی موسڵ دەرهێنراون.
ئاماژەی بەوەش کرد، ٣ هەزار 749 تەرم ناسنامەیان دیار بووە و هەزاز ر 495 تەرمیش نەناسراوە بوونە و لە گەڕانیش بەدوای روفاتەکان بەردەوامن.
هەروەها ڕایگەیاند، لە کەمتر لە مانگێکدا ڕوفاتی 20 کەسیان بەدەست گەیشتووە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی هەفتانە 7 بۆ 8 تەرم دەدۆزنەوە.
ئەم هەواڵە 502جار خوێندراوەتەوە |