English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هەموار دەکاتەوە
2023-09-10 [02:47 AM]

​ZNA - هەولیر


به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبووسی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كۆبووه‌وه‌ و و جه‌خت له‌ هه‌ڵگرتنی كۆسپه‌كانی به‌رده‌م كاری ده‌سته‌كه‌ و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌ماهه‌نگیی نێوان ده‌سته‌ى ناوبراو و لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌ په‌رله‌مانی عێراق كرا.

له‌م راگه‌یه‌ندراوه‌‌دا هاتووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ بڕگه‌ و مادده‌كانی یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كرا كه‌ بڕیاره‌ به‌م نزیكانه‌ بگاته‌ په‌رله‌مان و له‌ هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌دا رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌هێزتر ده‌كرێن و ده‌سه‌ڵاتی زیاتر له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ ده‌سته‌كه‌ ده‌درێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایە، تا ئێستا چه‌ندین دۆسیه‌ له‌باره‌ی به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و كه‌یسی گه‌نده‌ڵی ئاشكرا بوونه‌، دیارترینیان دزی سه‌ده‌، به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه‌ په‌رده‌ له‌سه‌ر تاوانباره‌ سه‌ركییه‌كانی ئەم گەندەڵییە  هه‌ڵبدرێته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad