ZNA - هەولیر
عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری، وه‌زیری نیوخۆی عێراق رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌دا و توانای وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌رزبكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌رپرسیارێتی ئه‌منی ته‌واوی پارێزگاكان له ئه‌ستۆ بگرێت.
شه‌مه‌ری گوتی: له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا له دۆسیه‌ی پاراستنی زیاره‌تكارانی چله‌ی ئیمام حوسێن، هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ئه‌دای هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ و ته‌واوی هێزه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌یان كردووه و متمانه‌ی ته‌واویان له‌لا دروستبووه، كه ده‌توانن به‌بێ هیچ هێزێكی دیكه، به‌پرسیارێتی دۆسیه‌ی ئه‌منی سه‌رجه‌م پارێزگاكان بگرنه ئه‌ستۆ و دووپاتیشیكرده‌وه، پێویسته كاری زیاتر له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌دا و توانای هێزه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كۆنترۆڵی دۆسیه‌ی ئه‌منی پارێزگاكان بكه‌ن.
ئەم هەواڵە 628جار خوێندراوەتەوە |