English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودانى ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای 6 وه‌زاره‌ت له‌ ئه‌ركه‌كانیان دوور خستەوە
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک‌وەزیرانی عێراق
2023-09-18 [02:54 AM]

​ZNA- هەولێر


به‌گویره‌ی فه‌رمانێكی دیوانی، كه‌ له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ بڵاوركراوه‌ته‌وه‌، سوودانی 9 به‌رپرسی پله‌ باڵای له‌ 6 وه‌زاره‌ت له‌ پۆسته‌كانیان دوورخسته‌وه‌.

وه‌ك له‌ فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه‌، سه‌رجه‌می ئه‌و به‌رپرسانه‌ی له‌ پۆسته‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه‌، له‌ 6 و بریكار و 3 راوێژكار پێكهاتوون و سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌، گواستنه‌وه‌، ژینگه‌، رۆشنبیری و گه‌شتوگوزار، وه‌رزش و لاوان و پیشه‌سازی و كانزاكان بوون.

پێشتریش به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می له‌ ئه‌ركه‌كانیان و لاوازی ئه‌دای پیشه‌ییان، محه‌مه‌د شیاع سوودانی چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، پارێزگار، جێگری پارێزگار، راوێژكار و بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رپرسی له‌ وه‌زاره‌ته‌ جیاوازه‌كان له‌ پۆسته‌كانیان لاداوه‌.





ئەم هەواڵە 649جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad