English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق و بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا کۆبوونەوە
2023-09-19 [09:28 AM]

​ZNA- هەولێر


سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەت چەند رێکارێکی لەگەڵ بانکی ناوەندی گرتووەتەبەر بۆ جێبەجێکردنی چاکسازی دارایی، بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا چاکسازییەکانی حکومەتی لە کەرتی بانکی و داراییدا بەرز نرخاند.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، "نیوەشەوی رابردوو، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا، بران نیلسۆن کۆبووەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەسەر میکانیزمەکانی هاوکاری نێوان عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا کرد، هەروەها پێداچوونەوە بە ئەولەویەتەکانی حکومەت لە جێبەجێکردنی چاکسازییە ئابووری و کارگێڕییەکان کە دەکەونە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتەوە".

سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوەشکردووە، "حکومەت چەند رێکارێکی لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق گرتووەتەبەر لە جێبەجێکردنی چاکسازی دارایی، کە بە کلیلی چاکسازی ئابووری دادەنرێت، لە گەیشتن بە ئامانجەکانی حکومەت، کە هەنگاو بنێت لە ئابوورییەکی تاکلایەنە بەرەو ئابووری بەرهەمدار و فرە، کە بۆ یەکەمجار بنکەیەکی زانیاری دروستکرا"، ئەمەش بە مەبەستی بەدەستهێنانی متمانەی پێویست لە مامەڵەکردن لەگەڵ بانکەکان و بانکە نێودەوڵەتییەکان.

سوودانی ئاماژەی بە فراوانکردنی کارەکانی حکومەت کردووە، لە کەمکردنەوەی پڕۆسەی سپیکردنەوەی پارە لەسەر ئاستی رێکار و دادوەری، بە جێبەجێکردنی ستانداردە نێودەوڵەتییە پێویستەکان، هەروەها  توانای بەدەستهێنانی بازرگانی راستەقینە کە پاڵپشتی ئابووری دەکات، بەرەو گەشەسەندنی زیاتر"، دەشڵێت: حکومەت لە رێگەی پاکێجێک پشتگیری کەرتی تایبەت دەکات، جگە لەوەی هەموو ئاسانکارییە پێویستەکانی بۆ دابین دەکات لە بودجەی فیدراڵی بۆ ئەو سێ ساڵە.

لای خۆیەوە، نێڵسن چاکسازییەکانی حکومەتی لە کەرتی بانکی و داراییدا بەرز نرخاند، هەروەها سەرکەوتنی حکومەتی لە گەڕاندنەوەی متمانەی دامەزراوە داراییە جیهانییەکان راگەیاند، وەک سیتیبانک و جەی پی مۆرگان، جەختی لەسەر ئامادەیی گەنجینەی ئەمریکا بۆ کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق و هاوکاریکردن لەگەڵ عێراق لە دۆسییەکانی نەختینەیی دارایی و حەواڵەی بانکی بازرگانی عێراقی لە دەرەوەی وڵات، هاوکات پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ سەقامگیری ئابووری عێراق نوێکردەوە.

 





ئەم هەواڵە 505جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad