ZNA - هەولێر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له عێراق ڕایگەیاند، له 10 مانگی رابردوودا 10 هه‌زار بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیر كردووه.
عه‌قید بیلال گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له عێراق رایگه‌یاندووه، له 10 مانگی رابردوودا 10 هه‌زار بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیركردوه‌و هه‌روه‌ها ده‌ستیان به‌سه‌ر 2 تۆن له مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری حه‌بی كاپتاگۆندا گرتووه.
عه‌قید بیلال ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر پێویستی به هاوكاری هه‌مووان و به‌تایبه‌تی خێزانه‌كان هه‌یه و 5 نه‌خۆشخانه‌شیان به چاره‌سه‌ری ئاڵووده‌بووانی مادده‌ی هۆشبه‌ر تایبه‌ت كردوه، به‌جۆرێك مادده‌ی هۆشبه‌ر بوه‌ته هه‌ره‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی.
ئەم هەواڵە 619جار خوێندراوەتەوە |