English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودانی: پێویستمان بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نەماوە
2023-09-26 [10:16 AM]

ZNA - هەولێر


سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە، چیتر پێویستیان بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نەماوە، کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش پێکهێنراوە، چونکە هەڕەشە لەسەر وڵات نەماوە.

محەممەد شیاع سوودانی، لە میانی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە رۆژنامەی "زە ناشناڵ"ـی راگەیاند، "کاتێک دۆخی ئەمنی عێراق تێکچوو لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی داعش، تەواوی ناوچەکە کاریگەریی لەسەر بوو، ملیۆنان کەسیش ئاوارە بوون، بۆیە دەبێت سەقامگیریی عێراق بپارێزرێت"، ئاماژە بەوەشکرد، کە "جیاوازییە سیاسییەکانی عێراق لە چوارچێوەی سروشتی خۆیدا، پەنابردن بۆ دادگای فیدراڵی نیشانەیەکی تەندروستە بۆ سیستەمی سیاسی".

ئاماژەی بەوەشکرد، داعش چیدیکە هەڕەشە نییە بۆ سەر عێراق، هەروەها پێویستی بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نەماوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، دەشڵێت: "لە ماوەی ئەم مانگەدا لیژنەی هاوبەش لەگەڵ لایەنی ئەمەریکی کۆدەبێتەوە ، ئێمە جەخت لەسەر پەیوەندی دوولایەنە لەگەڵ ئەمەریکا دەکەینەوە بۆ هاوکاری ئەمنی و ئێمە کراوەین لە هەموو بوارەکاندا".

جێگای سەرنجە کە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد کە بە فەرمی کۆتایی بە ئەرکە شەڕکەرەکانی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق هێنا لە ساڵی 2021، ئەمەش دوای زیاتر لە 18 ساڵ لە هاتنی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ ئەو وڵاتە روویدا.

س/ ئار تی





ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad