English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا هه‌موو گرێبه‌سته‌ فه‌رمییه‌ ناوخۆییه‌كان به‌ دینار بن
2023-09-26 [11:07 AM]

ZNA- هەولێر


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26ـی ئه‌یلوولی 2023، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ كۆبووه‌وه‌ و تێیدا كۆمه‌ڵێك بڕیاری نوێی ده‌رچوو.

یه‌كێك له‌ گرنگترین بڕیاره‌كان جه‌خت كردنه‌وه‌ بوو له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌ كارپێكراوه‌ ناوخۆییه‌كانی عێراق به‌ دیناری عێراقی، ته‌نیا ئه‌و گرێبه‌سته‌ بیانییانه‌ نه‌بن، كه‌ به‌ رێككه‌وتنی عێراق و لایه‌نی بیانی ده‌كرێن و به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی هه‌ردوو لا هه‌ژماریان له‌ بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها بڕیاردرا، هه‌موو ئه‌و گرێبه‌سته‌ نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی به‌ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌گه‌ڵ عێراق كراون، ده‌كه‌ونه‌ ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پلاندانان، ته‌نیا ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ نه‌بن كه‌ هه‌ژماریان له‌ بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ كراونه‌ته‌وه‌ و خشته‌یه‌ك له‌سه‌ریان ئاماده‌ ده‌كرێت و ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و بانكی ناوه‌ندی ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان زۆرترین بڕی دۆلاری مانگانه‌ی پێویست دیاری بكات، كه‌ ده‌بێت بانكی ناوه‌ندی دابینی بكات و بۆ هه‌ر دۆلارێكیش به‌ به‌های 1320 دینار دیاری ده‌كرێت و ده‌خرێته‌ سه‌ر حیسابی وه‌زاره‌تی دارایی، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی بڕی پێویست بۆ ئه‌و گرێبه‌ستانه‌.





ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad