English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەی ئەو كەسانەی لە كارەساتەكەی حەمدانییە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەوە
2023-09-27 [07:57 AM]

ZNA-هەولێر


 

سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ژمارەی ئەو كەسانەی لەو ئاگرە گەورەیەی كە لە ناو هۆڵێكی بووكێنی لە قەزای حەمدانییە لە ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ كەوتەوە، بەرزبووەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، ژمارەی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ زیاتر لە 120 حاڵەت بەرزبووەتەوە و زیاتر لە 330 كەسیش برینداربوون.
لای خۆیەوە سەیف بەدر ،وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، دۆخەكە لەژێر كۆنترۆڵدایە، بەدواداچوونێكی وردیش هەیە لە سەنتەری وەزارەتەوە
هاوكات فەریق جەودەت عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی ڕاگەیاند: ڕووداوەكە لە ئەنجامی كەمتەرخەمی و سەرپێچی مەرجەكانی سەلامەتی ڕوویداوە، بەو پێیەی هۆڵەكە لە پانێڵی ساندویچ و تەختەی جبس دروستكراوە.
شاینە باسە دوای رووداوەكە نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان دەرگایان بۆ قوربانییانی كارەساتەكەی قەزای حەمدانییە واڵا كردوو و بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەولێر و دهۆك چارەسەری برینداران دەكرێت.
شەوی رابردوو 26ـی 09ـی 2023 لە هۆڵێكی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانییە لە سنووری پارێزگای نەینەوا‌ ‌‌ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە ڕووی دا و‌ بەهۆیەوە چەندین كەس ‌بوونە قوربانی‌.





ئەم هەواڵە 571جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad