English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی عێراق هەڵسەنگاندن بۆ کاری وەزیرەکانی حکومەت دەکات
2023-09-30 [08:48 AM]

​ZNA - هەولێر


عەلا حەیدەری، پەرلەمانتاری سەربەخۆ، رۆژی شەممە، دووپاتیکردەوە کە هەڵسەنگاندنی ئەدای حکومەت بووەتە بەشێکی دانەبڕاو لە دیدگای دەسەڵاتی یاسادانان، ئاماژەی بەوەشکرد، کە پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن کۆمەڵێک ئەنجامی ئەرێنییان بۆ ئەدای هەندێک لە وەزیرەکان بەرهەمهێناوە.

حەیدەری بەمیدایاکانی عێراقی گوت: " شکستێکی ڕوون لە ئەدای هەندێک لە وەزیرەکاندا هەیە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت"، ئاماژەی بەوەشکرد، "دەسەڵاتەکانی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران سنووردارە بە پرسی چاودێری و بەدواداچوون".

دەشڵێت: "ئامانج لە میوانداریکردنی وەزیران و بەرپرسانی حکومەت لە ئەنجومەنی نوێنەران، وروژاندنی بابەتەکانی پەیوەست بە سەرپێچی و پڕۆژە دواکەوتووەکانە".

ئەو گوتیشی: "هاوکارییەکی گەورە لەلایەن بەرپرسان و وەزیرەکانەوە لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران هەیە"، هەروەها هەڵسەنگاندنی ئەدای وەزیرەکان پێویستی بە ماوەیەک دەبێت بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی دەربچێت.

چوارشەممەی ڕابردوو لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی پەرلەمانی نیازی خۆی پشتڕاستکردەوە بۆ دەرکردنی ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی بەرنامەی حکومەت لە ماوەی مانگی داهاتوودا.

س/مەعلومە





ئەم هەواڵە 382جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad