English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق 6 تیرۆرستیان له‌ 3 پارێزگا دەستگیر کرد
هێزەکانی هەواڵگری سەربازیی عێراق/ئەرشیڤ
2023-10-02 [02:29 AM]

ZNA – هەولێر


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازیی عێراق ڕایگەیاند؛ 6 تیرۆریستیان له‌ پارێزگاكانی ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا و میسان ده‌ستگیركردووه‌.

وه‌ك له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، دوای گه‌یشتنی زانیاری هه‌واڵگری، هێزه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی بۆسه‌وه‌ توانییان زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنی جیاواز له‌و سێ پارێزگایه‌ ئه‌نجام بده‌ن و دواجار توانرا 6 تیرۆریست ده‌ستگیربكرێن، له‌ناویاندا ئافره‌تێك هه‌یه‌، كه‌ كاری دابه‌شكردنی هاوكاری مادیی به‌سه‌ر خێزانی چه‌كدارانی داعش له‌ كه‌رتی نه‌ینه‌وا ده‌كرد.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، ئه‌و شه‌ش تیرۆریسته‌ به‌گوێره‌ی مادده‌ی 4ی تیرۆر داواكراون و دوای ده‌ستگیركردنیان راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراون.

 





ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad