ZNA - ههولێر
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردەوە، چەكدارانی نەناسراو هەڵیانكوتایە سەر بەشی ئۆتۆمبێلەكانی شارەوانی شەترە لە باكووری شاری ناسرییە لە ناوەندی پارێزگاكە و تهقهیهكی زۆریان كردوه بههۆیهوه یهكێك له كارمهندهكان بریندار بووه.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، چەكدارە نەناسراوەكان هەڵیانكوتایە سەر بەشی ئۆتۆمبێلەكانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەترە لە باكووری پارێزگای زیقار و تەقەیەكی زۆرو هەڕەمەكییان لەناو بەشەكەدا كردووە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، تەقەكردنەكە بووەتە هۆی برینداربوونی یەكێك لە كارمەندەكان و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، هاوكات ئەنجامدەرانیش بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون.
Ktv
ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە |