English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: بە پێدانی راستەوخۆی مووچە لەلایەن بەغداوە مەترسی دەكەوێتە سەر مووچەی فەرمانبەران
2023-10-03 [05:31 AM]

ZNA-ھەولێر


بە پێدانی راستەوخۆی مووچە لەلایەن بەغداوە بە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، مەترسی دەكەوێتە سەر مووچەی فەرمانبەران، بەمەیش هەر مووچەخۆرێك دوای ساڵی 2007 دامەزرابێت، مووچەكەی دەبڕێت.

لەم بارەیەوە ئامانج هه‌ركی، ئەندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگه‌یاند: پڕۆژەی پێدانی مووچە بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن بەغدا بە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، زۆر مەترسیدارە و ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان بەهیچ شێوەیەك لەگەڵی نین و رێگریی لێ دەكەین.

ئەندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: ئەوە ئەجێندای هەندێك لایەنە و پێویستە فراكسیۆنە كوردییەكان ئاگاداری ئەو مەترسییە بن، سەرەتا یەكێتی باسی لەوە دەكرد واژووی ناكەن، بەڵام ئەگەر كە واژوویان كردبێت، ئەمە بۆ مەرامی سیاسییە و بۆ بچووككردنەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستانە.

ھەروەھا ئامانج هه‌ركی، ئەندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە هەر كارێك دژی قەوارەی هەرێمی كوردستان بێت، ئێمە دژی دەوەستین و رێی پێ نادەین، بۆیە ئەوەی یەكێتی دەیكات خزمەت بەخەڵكی هەرێمی كوردستان ناكات و تەنیا لە خشتەبردنی فەرمانبەرانە بۆ مەرامی سیاسی و جێبەجێكردنی ئەجێندای دەرەكییە، بۆیە مەترسیدارە و ئێمە وەك فراكسیۆنی پارتی هەموو هەوڵێك دەدەین رێگریی لێ بكەین و رێ نادەین هاوشێوەی پڕۆژەی مامەڵەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ پارێزگاكان سەر بگرێت.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad