English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە: پێویستە بە زووترین کات دەست بە دەوامکردن لە ناوەندەکانی خوێندن بکرێتەوە
2023-10-03 [05:35 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و داوا دەکات بە زووترین کات دەستبکرێتەوە بە دەوامکردنی ناوەندەکانی خوێندن.

لە راگەیاندراوەکەی ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە هاتووە: "مووچە مافێکی بنەڕەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانە و ئێمە سوپاسی ڕۆڵی دڵسۆزانەی مامۆستایان دەکەین، هەموو لایەکیش دۆخی دارایی ئێستای کوردستان و هۆکارەکانی دروستبوونی ئەو دۆخە دەزانین کە ڕووبەرووی کوردستان کراوەتەوە، زیاتر لە دوو هەفتەیە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەستیپێکردووە، لە هەندێک ناوچە دەوام نەکراوە، وەک ئاماژەمان پێدا مووچە مافی بنەڕەتی مامۆستایانە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەهەوڵی بەردەوامی بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی کوردستانە لە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ."

ئاماژە بەوەش دراوە: "داواکارین کە هەرچی زووترە دەست بە پرۆسەی پەروەردە و فێربوون لەو ناوچانە بکرێتەوە، چونکە دەرئەنجامەکانی بایکۆت لە ساڵانی ڕابردوو زیانی هەبووە و هیچ بوارێکمان نییە گۆڕانکاری لە ساڵنامەی خوێندن بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکەینەوە کە بە زووترین کات دەستبکرێتەوە بە دەوامکردنی ناوەندەکانی خوێندن."





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad