English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە زاخۆ ٣٣ پڕۆژەی وەبەرھێنان پەسەندکراون
2023-10-03 [05:37 AM]

ZNA-ھەولێر


بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی زاخۆ ئاشکرایکرد: زیاتر لە سەد پرۆپۆزەل پێشکەشی وەبەرھێنانی زاخۆکراون، ٣٣ لەو پڕۆژانە پەسەندکراون و ئەمساڵ  مۆڵەت بە ١٥ پڕۆژە دەدرێت.

جگەرخوین تاھر، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی زاخۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: سەد پڕۆپۆزەل پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرھێنانی زاخۆ کراون و ٣٣یان بە سەرمایەی ٣٢٥ ملیۆن دۆلار پەسند کرون، تا کۆتایی ئەمساڵیش مۆڵەت بە ١٥ پڕۆژەی وەبەرھێنان دەدرێت لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە سەرمایەی ٢٨ ملیۆن دۆلار، پشکی شێری پڕۆژەکانیش بەر کەرتی بازرگانی کەوتووە، زەویش بۆ ئەو ١٥ پڕۆژەیە لەلایەن شارەوانییەوە دابین کراوە.

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی زاخۆ گوتیشی: بەشێک لە پڕۆژەکانی زاخۆ پڕۆژەی ستراتیژین و کاریگەرییان لەسەر ژێرخانی زاخۆ دەبێت لەوانەش جێبەجێکردنی ناوچەی پیشەسازی زاخۆ، پڕۆژەیەکی بەرفراوانە و چەندین بەش لەخۆ دەگرێت و ھەلیکار بۆ ھەزاران کەس دەڕەخسێنێ.

جگەرخوین تاھر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: دەمانەوێ ئەو پڕۆژانەی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ جێبەجێ دەکرێن جگە لە لایەنی ئابووری ڕوویەکی جوانتر بدەنە شاری زاخۆ، چونکە سروشتی ناوچەکە ھاوکارە بۆ زیاتر جوانکردنی شاری زاخۆ و گرینگیدان بە کەرتی گەشتیاری.





ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad